رۆژی 26/8/1384، كاك "محه‌ممه‌د ره‌حیم ده‌ره‌هه‌جیجی"، پێشمه‌رگه‌ی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ورامان به هۆی رووداوێكه‌وه له كاتی كاركردن دا گیانی له‌ده‌ست دا. كاك محه‌ممه‌د ره‌حیم بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزب دا به‌وپه‌ڕی فیداكاری‌یه‌وه تێكۆشاو هه‌روه‌ها خاوه‌نی پله‌ی سه‌رپه‌لی بوو‌و له خه‌باتی چه‌كداری حیزب دا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان به‌شدار بوو.ناوبراو پاش كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر مۆڵه‌تی حیزب‌و به‌هۆی گیروگرفتی بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی.به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی خۆمان به بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر كاك محه‌ممه‌د ره‌حیم راده‌گه‌یه‌نین‌و ئاواته‌خوازین رۆحی شاد‌و رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پڕ رێبوار بێ.
RSS