رۆژ 14/6/1384، هاوڕێیه‌كی دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به ناوی "نه‌زیف سوهرابی"، كوڕی عه‌بدوڵڵا، خه‌ڵكی پاوه به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 54 ساڵـی‌دا كۆچی‌دوایی كرد. وه‌ستا نه‌زیف یه‌كێك له تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاریی كوردستان بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه ماندوونه‌ناسانه تێ‌ده‌كۆشا. ساڵـی 1360 بۆ ماوه‌ی ساڵ‌ونیوێك له لایه‌ن رێژیمه‌وه زیندانی كرا. به‌ڵام پاش ئازادبوونی درێژه‌ی به چالاكی دا‌و هه‌ربۆیه ساڵـی 1362 بۆ جاری دووهه‌م به‌ڕێی به‌ندیخانه كرا‌و كه‌وته به‌ر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و له ماوه‌ی به‌ندبوونی‌دا تووشی نه‌خۆشی دڵ هات‌و پاش ئازادبوونی ته‌نیا سێ مانگ ژیا‌و ماڵئاوایی یه‌كجاری له رێبوارانی رێگای ئازادی كرد. به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی وه‌ستا نه‌زیف‌و خزم‌و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین‌و ئاواته‌خوازین كه رۆحی شاد‌و رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پڕڕێبوار بێ.
Kurdistan Media
RSS