|
|
|
|
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له باینگان به بۆنه‌ی 60هه‌مین ساڵـی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له چالاكی‌یه‌كی ته‌بلیغاتی‌دا به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر‌و نووسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشمی حیزبی‌و شۆڕشگێڕانه یادی 60 ساڵه‌ی حیزبیان به‌رز نرخاند. له‌م چالاكی‌یه ته‌بلیغاتی‌یه‌دا سه‌دان دروشمی وه‌ك: "بژی حیزبی دێموكرات رێ نیشانده‌ری خه‌بات"، "سڵاو له قازی‌و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی"، "سڵاو له پێشمه‌رگه"، "سڵاو له ئازادی‌و دێموكراسی"و "برووخێ رێژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی"نووسراون. ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاگریان تیا كراوه‌ته‌وه بریتین له: لووتكه‌ی ناوكاو (ده‌كه‌ڵـی باینگان)، نێوان بنكه‌كانی سوپای پاسداران‌و گروهانی ئینتیزامی، به‌رانبه‌ر ته‌ربییه‌ت به‌ده‌نی، هاوینه‌هه‌واری مهه‌ڕ، هاوینه‌هه‌واری شیوه‌سه‌ر، به‌رزایی‌یه‌كانی كانی ئه‌حمه‌د، سیسه‌رو ساڵح له ئاوایی به‌لان‌و ئاوایی شمشیر‌و قشتڵاق. |
||
|
+
نوشته شده در ساعت توسط پاوه
|
|
||