|
|
|
|
|
به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خه‌ڵكی شاری پاوه‌و ده‌ورووبه‌ری سه‌ره‌ڕای بوونی هێزه‌كانی رێژیم له ناوچه‌دا رۆژی 25ی گه‌لاوێژیان به له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی نوێ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له نێو یه‌كتردا‌و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌دا جه‌ژن گرت: شاخی كه‌له‌قه‌ندی، شاخی ئاته‌شگا، جادده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی (له به‌رزایی‌یه‌كی ئه‌و جادده‌یه‌دا به ناوی "بازی مه‌كرۆلی" ئاڵای كوردستان هه‌ڵ كرا‌و خه‌ڵك له ده‌وری كۆبوونه‌وه)، گوندی‌ی خانه‌گا (ئاڵای كودستان هه‌ڵ‌كرا)و گوندی دوریسان. شاره‌كانی پاوه‌و جوانڕۆ‌و كرماشان به شێوه‌یه‌كی بێ‌وێنه‌و به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر ئه‌م رۆژه مێژوویی‌یه‌یان جه‌ژن گرت. به گوێره‌ی هه‌واڵـی گه‌یشتوو له چوارده‌وری شاری پاوه‌دا یه‌كپارچه ئاگری 25ی گه‌لاوێژ كرابۆوه‌و هه‌روه‌ها له رێگای پاوه بۆ كرماشان له زۆر شوێنی رێگادا ئاگری 25ی گه‌لاوێژ بڵێسه‌ی سه‌ندبوو |
||
|
+
نوشته شده در ساعت توسط پاوه
|
|
||